ئەستوركە بەپەنیری كوردی
April 5, 2012
رەنگا و ڕەنگ
ئارد دەهێنرێ و دەكرێتە هەویر، هەویرەكە دوای ئەوەی بەجوانی دەشێلن ئینجا ئاگردان ڕێكدەخەن و سێر لەسەر ئاگرەكە دادەنێن، تاوەكو بەجوانی گەرم دەبێ، ئاگری ناو ئاگردانەكە خۆش دەكرێ بەدار یان پاشەڕۆی مەڕ و ماڵات كە پێی دەگوترێ (قشپل) یان سەرگین. دواتر لەسەر فەرشە ئەنگوتەكی هەویرەكە پان دەكەنەوە و دوو سەركە پەنیر ورد دەكەن، هەندێ لەو وردە پەنیرە وردكراوە لەسەر لایەكی هەویرە پانكراوەكە دادەنێن، پاشان لایەكی دیكەی هەویرەكە بەسەر نانەكە دادەدەنەوە و جوان ڕۆخەكانی دادەخرێ یان قەپات دەكرێ، ئەوەش تا پەنیرەكە نەیێتە دەرەوە، ئینجا بەهۆی ناوبرێشكەوە دەیخەنە سەر سێرەكە و تاوەكو جوان دەبرژێ و سوور دەبێتەوە، دواتر دەخرێتە سەر سنی و ئامادە دەبێ بۆ خواردن.
ئا: وێنە – ژیان دزەیی