پـانـتـۆڵی جــیـنز بـۆ بەهار

پـانـتـۆڵی جــیـنز بـۆ بەهار
جلوبەرگەكان بەردەوام لەپێشبڕكێ دان لەگەڵ وەرز و كاتەكانی ساڵ، هەر گۆڕانكارییەك بەسەر كاتەكاندا بێ، دەبێ هەمان گۆڕانكاری بەسەر ستایل و نەخش و شێوازی جلەكانیشدا بەدی بكرێ، لەم ڕێگەیەوە دەتوانین پایە بەرزترین بوارەكانی جوانی بەدەست بهێنین كاتێك جلەكان لەگەڵ مۆدە و كات و وەرزەكەی خۆیدا گونجاو و هاوشێوە دەبێ، پانتۆڵی جینز، دەبێتە مۆدەی داهاتووی وەرزی بەهار، كە لەئێستاوە كاری لەسەر دەكرێ لەوەی چ جۆرە شێوە و ستایلێكی بۆ دابنرێ، ئێمەش بەپێویستی دەزانین كە مۆدەی وەرزی داهاتووی پانتۆڵی جینز بۆتان بڵاوبكەینەوە.
مۆدەی داهاتوو، بریتی دەبێ لەپانتۆڵ یان كاوبۆی جینزی شین، كە بەڕەنگێكی كراوە یان ئاچوخ دەبێ، لەگەڵ بوونی نەخشی بچووك و بەبریقە لەسەر ڕانەكانەوە، بۆ ئەوانەی ناوقەدیان باریكە، دەتوانن ئەو جۆرە هەڵبژێرن كە لەسەرەوە گەورە دەردەكەوێ و لەخوارەوەش تەسك دەبێـتەوە، ئەمەش وادەكات كە یەكسانی لەشێوەی خوارەوەی جەستەی خانمان بەدی بكات، هەروەها بۆ ئەوانەی قاچیان درێژە، دەكرێ ئەو جینزە بپۆشن كە درێژە و لەسەرەوەی پێ جینزەكە دەچەمێنرێتەوە و بەمەش شێوەیەكی دروست بەقاچ دەدات و درێژی قاچ ون دەكات، هەروەها ئەوانەی لاوازن، دەتوانن ئەو جۆرە بپۆشن كە ڕەنگێكی تۆخیان هەیە، وەك ڕەش و قاوەیی، تاوەكو شێوەی ڕان و قاچیان ون بكات و بەمەش جوانییەكی گەورە بەدەست دەهێنی.
Top