ئەكتەرە ئافرەتە پیاوەكان!

ئەكتەرە ئافرەتە پیاوەكان!
رۆڵ بینین یان كاری ئەكتەری و نواندن، یەكێكە لەو كار و ئەركە قوڕسەی بەسەر هونەرمەنداندا دەسەپێنرێ و زۆرجار لەلایەن دەرهێنەرەوە ڕۆڵەكانیان بۆ دیاری دەكرێ، تەنانەت ئەو جۆرە نواندنانە دوای دانانی ڕۆڵەكە و خوێندنەوەی گفتوگۆ و قسەكانی، دەبێ شێوەی ئەو كەسەش وەك شێوەی كەسایەتییەكە بێ كە لە سیناریۆدا دەنووسرێتەوە، هەندێك لەهونەرمەندانی پیاو بەهۆی نەبوونی ئەكتەری ئافرەت، ڕۆڵی ئافرەتان دەبینن، وەك لەدراما كوردییە كۆنەكانیش ڕۆڵی ئافرەت بینراوە لەلایەن ئەكتەری پیاوەوە وەك هونەرمەند (عومەر چاوشین)، ئەوەی سەیرە لەلایەن ئەكتەرە بەناوبانگەكانی جیهانیش خۆیان كردووە بە كچ و ئافرەت، ئەوەی جێگەی سەمەرەیە كە شێوەیان زۆر گۆڕاوە و لەشێوەیەكی دیكەدا دەركەوتوون.



Top