تەسریحەیەك لەشـــێوەی دڵ بۆ ڤاڵانتاین

تەسریحەیەك لەشـــێوەی دڵ بۆ ڤاڵانتاین
خانمان و كچان، بەچەندین تەسریحەی جوان و شایستەوە كار لەسەر جوانكردنی قژیان دەكەن، كەچی لەهەندێ شوێنی ئەو جیهانە، كاری سەیر و سەمەرە بۆ قژەكان ئەنجام دەدرێن، ئەمەش وادەكات كە ببێتە جێگەی سەرسوڕمانی كەسانی دیكە، زوومی كامێراكانیش ئەمڕۆ لەگشت شوێنێكدا كاری خۆیان دەكەن و ئەو چەند حاڵەتەیان بەرچاو كەوتووە، یەكێكیان كچێكە قژی كردۆتە شێوەی دڵ وەك پێشوازییەك لەڕۆژی ڤاڵانتاین كە دەكاتە ڕۆژی (14-2)ی هەموو ساڵێك، ئەویش بڕیاری داوە كە ماوەی مانگێك بەر لەڕۆژی ڤاڵانتاین تا ئەو ڕۆژە تەسریحەی قژی لەشێوە دڵەكەوە نەگۆڕێ و بیهێڵێتەوە، تەنانەت چەندین وێنەی تەسریحەی سەیریش بینراوە و خۆتان لەوێنەكاندا ببینن.
Top