بازنگی خنجیلانە دەستەكانت جـوانتر دەكەن

بازنگی خنجیلانە دەستەكانت جـوانتر دەكەن
ئێكسسوارەكان، جێگای گرنگی و جوانییەكی بچووك و ڕازاوەن لەسەر جەستە و جلەكانی خانمان، تەنانەت هەر مۆدەیەك لەگەڵ مۆدەی پێشووتردا گۆڕانكاری بەسەردا دێ و بەرەو ڕێگەیەكی دیكە دەچێ، گرنگی ئەو ئێكسسوارانە بەڕێگەی دانان و گونجاندیانە لەگەڵ زۆربەی بەشەكانی دیكەی جلەكان، یان دەكرێ لەگەڵ ڕەنگی پێست هاوشێوە و گونجاو بكرێ، بازنگیش یەكێكە لەو ئێكسسوارانەی بەدوو جۆرە شێواز دەپۆشرێ، لە یەكەمیان دەكرێ سوودی لێوە وەربگرین كاتێك دەستەكان دەردەكەون و جلی لەسەرەوە نابێ، واتە لەو كاتەی قۆڵی جلەكان كورتە و ئەو بەشەی بۆ بازنگ دیار دەبێ، لەم حاڵەتەدا ڕۆڵی بازنگ بەتەواوی دەردەكەوێ و جوانییەكەی گەورە و زیاتر دەبێ، هەروەها لەحاڵەتی دووەمیش كە پێچەوانەی حاڵەتی یەكەمە، لەم حاڵەتە دەبێ بازنگەكان لەگەڵ ڕەنگی جلەكاندا هاوشێوە و هاوڕەنگ بن، بەمەش دەتوانین جوانترین مۆدە و ستایل دابین بكەین لەڕێگەی لەدەست كردنی بازنگە خنجیلانەكانەوە.
Top