جەنتای دەستی بووك مــۆدەیەكی كراوە و كلاسیكە

جەنتای دەستی بووك مــۆدەیەكی كراوە و كلاسیكە
خانمانی بووك لەگەڵ گشت جۆرە گرنگیدان و دابینكردنی كەرەستە و ئێكسسوارەكان، دەبێ لەهیچ لایەنێك كەموكوڕی نەبێ لەبواری جوانی و لایەنەكانی جوانكاری و مۆدەدا، ئەمەش وادەكات كە گرنگترین و سەرەكیترین كەرەستەكان لەو كاتەوە ئامادەبن، تەنانەت لەحاڵەتێكدا دەكرێ نەپۆشرێن یان هەڵنەگیرێن، یەكێك لەو ئێكسسوارە سەرەكییانەی كە لەپێشوودا مۆدەی باو بوو، تەنانەت وەك كەرەستەیەكی سەرەكی دادەنرا بۆ خانمی بووك، ئەویش جەنتای دەستی بووك بوو، كە زیاتر لەلای كورد ئەو لایەنە فەرامۆش كرابوو، كەچی بەم دواییە مۆدەی جەنتای دەستی بووك هاتۆتە كایەوە و دیسانەوە جێگەی خۆی دەكاتەوە لەكێبڕكێ كردن لەگەڵ كەرەستە و ئێكسسوارەكانی دیكەی بووك، جەنتای بووك ڕێگەیەكی جوانی واڵایە بۆ خانمی بووك، كە زیاتر تیشك بخرێتە سەر جوانی دەستەكانت و چۆنییەتی هەڵگرتنی جەنتاكە شێوازێكی نەرم دەنوێنێ و هۆكارێكی جوانیش دەبێ لەجوانی مۆدەی كراسی بووك و دەبێتە تەواوكەری بەشەكانی دیكەی جلی بووك، گرنگترین لایەن لەجەنتای بووكەكان، بریتییە لەڕەنگ و شێوەی جەنتاكە بۆ ئەوەی گونجاو بێ لەگەڵ جلوبەرگ و كراسی بووكە خان.
Top