كراسە كوردیەكان لەسەر ستایلی ئاڵای كوردستان

كراسە كوردیەكان لەسەر ستایلی ئاڵای كوردستان
نيشاخان لە سوید بۆمان دەنێرێت
كراسی كوردی بەدیمەنە جوان و ڕازاوەكانی، چەندین مۆدەی جوان و قەشەنگی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە لەمۆدەی تازەدا كاری جوانتر و ڕازاوەتر دادەهێنرێن لەلایەن خانمە دەست ڕەنگینەكان و دیزاینەرە تازەكانی بواری فاشیۆن و كاری جوانكاری، بۆیە لەگشت وەرزەكان مۆدەی تازەی كراسە كوردییەكان دەبینین و تەنانەت پارێزگاریشیان لەشێوە كلاسیك و فۆلكلۆرەكەی كردووە بۆ ئەوەی ڕەسەنایەتی و مۆدەی كۆنی لەدەست نەدات، تەنیا گۆڕانكاری لەشێوە و ستایل و ڕەنگ و دیزاینی دەرەوە واتە دیزاینە ناسەرەكەییەكاندا دەكرێ، بەم دواییە لەلایەن كۆمەڵە دیزاینەرێك كە بەكوردش فاشیۆن ناسراون، چەندین كاری جوانیان كردووە بۆ پەرەپێدانی كراسی كوردی، بۆ نموونە: چەندین مۆدە لەكراسی كوردییان ئامادەكردووە كە لەسەر شێوەی ئاڵای كوردستانە و ئەمەش بەچەندین دیزاین و ستایلی جیاواز، هەندێك لەو كراسانە،جلەكەسەرتاپای لەشێوەی ئاڵای كوردستان نەخشێنراوە.
Top