پشتێن وەك ئێكسسوارێك بۆ دەرخستنی ناوقەد

پشتێن وەك ئێكسسوارێك بۆ دەرخستنی ناوقەد
جوانی ئێكسسوارەكان پابەندن بەڕێكی و ئەو نەخشەی لەسەری دروستكراوە، وەك ڕێگەیەك بۆ دەرخستنی شێوازە سەرنجڕاكێشەكانیان، لەگەڵ ئەوەشدا هەر كەرەستەیەك یان ئێكسسوارێك گرنگی و ڕازاوەیی خۆی هەیە، یەكێك لەو كەرەستانەی كە لەگەڵ زیاتر لەجلێك دەپۆشرێ یان بەكاردەهێنرێ، ئەویش (پشتێن)ـە كە دیمەنێكی جوان دەبەخشێ، چونكە لەشوێنێكی بەرچاو واتە لەناوقەدەوە دەبەسترێ و تەنانەت هەردەم دەردەكەوێ، دەكرێ لەگەڵ پانتۆڵ و جینز و تەننوورەدا بپۆشرێ، یان لەو كاتەی سەربەخۆ بەتەنیا بپۆشرێ لەگەڵ سترێج و كۆلۆندا لەسەرەوەی بۆدی یان كراس بپۆشرێ، ئەوەش گرنگترین خاڵی جوانی دیاری دەكات و شێوەیەكی بەرچاوی دەبێ لەڕازاوەیی و سەرنجڕاكێشی.
Top