پێخەفە خنجیلانەكان بــۆ منداڵەكەت هەڵبژێرە

پێخەفە خنجیلانەكان بــۆ منداڵەكەت هەڵبژێرە
هەنگاوەكانی گرنگیدان بەماڵ و ئاگاداربوون لەكەلوپەل و كەرەستەكان، ئەركێكی گەورەی خانمانە، بە تایبەت كاتێك خانمان مەبەستیان بێت ماڵێكی جوان و ڕازاوە دابنێن، لێرەدا شێوازەكانی جوانی دیكۆر و كەرەستەكان ڕۆڵیان دەبێ لەجوانی ماڵەكەتدا، بۆیە هەر خانمێك دەبێ لەلای خۆیەوە بیرۆكەی تایبەتی هەبێ لەدانانی كەرەستە بۆ ماڵەكەی، بگرە لەشتە گەورەكانەوە تاوەكو بچووكەكان، یەكێك لەگرنگترین كەرەستەكان، كە دوو سوودی گەورە دەبینێ لە ماڵەكەتدا، ئەویش (پێخەفی منداڵە)، یەكێك لەسوودە گرنگەكانی ئەو پێخەفە، بۆ حەسانەوەی منداڵەكەیە، كە شوێنێكی واخۆش و نەرمی هەبێ، بۆ ئەوەی بخەوێ یان لێوەی بحەسێتەوە، سوودی دووەمی پێخەفی منداڵ، بەخشینی دیمەنێكی جوان و ڕازاوەیە بە مۆدە و جوانی ماڵەكەت، كە لەهەر شوێنێك دابنرێ، جێگەی بەرچاو بوون و كاریگەری خۆی دەبێ، بە تایبەت ئەگەر پێخەفەكە شێوەیەكی جوان و خنجیلانەی هەبێ، كە زیاتریش جوانی بەدیمەنی شوێنی دانانی منداڵەكەشتەوە دەبەخشێ.
Top