ئێكسسوارەكانی قژ لەشێوەی گوڵ و پەپوولەدا

ئێكسسوارەكانی قژ لەشێوەی گوڵ و پەپوولەدا
تا چەند گرنگی بەجوانی قژ بدەی، زیاتر لە ڕاددەی جوانی و مۆدەی ڕووخسارەوە زیاتر دەبێ، چونكە جوانی ڕووخسار پابەندە بەجوانی قژ و ماكیاژ، لێرەدا دوو هۆكاری پێویست هەن بەماكیاژ و قژ، سەبارەت بە ماكیاژ بریتییە لەڕەنگەكان و شێوازی ئەو ماكیاژەی بەكاریدەهێنی، هەروەها بۆ قژیش جۆری ئەو ستایلە لە تەسریحە، یان ئەو ئێكسسوارانەی بەكاردەهێنرێ بۆ بەستاندنی قژ، كە ئەویش دیمەنێكی گرنگ و ڕازاوەی هەیە لەجوانی تەسریحەكانی قژ، ئێكسسواری تۆقە و بەستەبەری قژ، دیمەنێكی بەرچاو و بەرزی هەیە، چونكە لەسەر قژ دەخسترێ و زیاتر دەردەكەوێ، ئەمەش وادەكات جێگەی سەرنج و تێڕوانین بێ، بۆیە شێوازی ئەو ئێكسسوارانە تاچەند ڕازاوە و جوان بێ، لە مۆدە و تازەگەرییەكانی ئێكسسوارەكانی قژنزیكتر دەبێتەوە، یەكێك لە شایستەترین ئێكسسوارەكان بۆ قژ، بریتییە لە ئێكسسواری شێوەی گوڵ و پەپوولە و یان شێوەیەكی سادە كە بەشێكی زۆر لەقژ داپۆشێ.
Top