هەگبەی ڕۆژنامەگەری كوردی گۆڤاری هاوار

هەگبەی ڕۆژنامەگەری كوردی گۆڤاری هاوار
ئامادەكردنی : جەمال خەزنەدار
گۆڤاری هاوار، شام، 1932
گۆڤارێكی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و كۆمەڵایەتی بووە. خاوەن ئیمتیاز و بەڕێوەبەری بەرپرسیار (مودیری مەسئوول)ی پێدەگوترا (میر جەلادەت عالی بەدرخان)، لە ساڵی (15ی گوڵان 1932) و لە شام دەرچووە، ئارمی گۆڤار بەمجۆرە نووسراو بوو:
لە بەشی سەرەوەی لاپەڕە، لە ناوەڕاست بە خەتێكی درشت نووسراوە (هاوار)، هەروەها لە ژێرەوەشی نووسراوە (كوملا كردی)،
ئامانج لە دامەزراندنی گۆڤاری هاوار، هاوار دەنگێكە بۆ زانین و خۆناسینی گەلی كورد وەكو خاوەن ئیمتیاز لە 15ی مانگی گوڵانی ساڵی 1932 پارچەیەك بڵاودەكاتەوە و نووسیویەتی:

(هاوار دەنگی زانینێیە، زانین خوه ناسینە، خوه ناسین ژمرە ڕێ یا فلا و خوشێی ڤە دكە.
هەر كەسێ كو خوه ناس دكە، د كارە خوه بدە ناس كرن.
هاوار مە بوی هەر تشێ هە بینا زمانێ مەدی بدە ناس كرن. لوما كو زمان شەرتا هەیبەتی ئاپشتینە.
هاوار ژ و پێڤە ب هەر تشتی كو كوردانی و كورییەتی پێ بەند وارە دی مژول ببە).
Top