قەشەنگی رەنگی زەرد لە كراسی كوردیدا

قەشەنگی رەنگی زەرد    لە كراسی كوردیدا
وەكو چۆن خانمان بە گشت جۆرە بوارەكانی جوانكاری دەتوانن بە هەنگاوێكی بچووكەوە گەورەترین جوانی دروست بكەن، بەم شێوەیەش خانمە بچووكەكانیش لە هەنگاوەكانی جوانی بەشدار دەبن و ئەمەش كاتێك لەلایەن كەسوكاریانەوە بە یەكێك لە كارەكانی بۆ دەكەن و دەیكەن بە شازادەیەكی بچووك، وەكو ئەو خاتوونە خنجیلانەیە، كە كراسێكی كوردی پۆشیوە، وەك هەر خانمێكی كورد ڕازاوە و قەشەنگ دەركەوتووە، جلی ئەو كچە شازادەیە لە ڕەنگی زەردە، كە یەكێكە لە ڕەنگە جوانەكان بۆ كراسی كوردی، یەكێك لە سیفاتە جوانەكانی كراسی كوردی ئەوەیە كە لەگەڵ گشت جۆرە ڕەنگەكان بگونجێ، تەنانەت ڕەنگی زەردیش دەبێتە یەكێك لەو ڕەنگانەی خانمان هەڵیبژێرن بۆ ڕەنگی كراسەكانیان، جوانی ڕەنگی زەرد وادەكا كە كراسەكە زیاتر ڕازاوەتر و دیارتر بێ، هەروەها بەهۆی ئەوەی ڕەنگی ئێكسسوار و مووروەكانیش لە ڕەنگێكی دیكە دەبێ مەبەست لەوەش زیاتر دەركەوتنی ئەو كەرەستانەیە كاتێك لەگەڵ ڕەنگی زەردی كراسەكە، ڕەنگی زەرد بۆ خانمانی بچووك و گەورەش دەبێ و دەبێتە هێمایەك بۆ جوانی ستایلی كراسی كوردی.
Top