دەستە جلەكانی وەزری زستان

دەستە جلەكانی وەزری زستان
دەستە جلەكان كە پێكهاتووە لە كۆمەڵێك جلوبەرگ و ئێكسسوار و كەرەستەی تایبەت بە دەستە جلێكی تایبەتەوە، كە هەریەكە لەو دەستە جلە كاریگەری و جوانی خۆی دەبینێ لەو كاتەی دەستە جلەكە بەیەكەوە دەپۆشرێ، ئەمەش وادەكات كە ببێتە ڕێگەیەكی تایبەتمەند لەجوانی ئەو جلەوە، بۆیە كاریگەری زیاتری دەبێ و لە هەر وەرزێكیش گۆڕانكاری بەسەردا دێ و دەستە جلی هەر وەرزێك بۆ وەرزێكی دیكە جیاوازی هەیە، لە زستانی ئەمساڵدا گشت جۆرە جلەكان مۆدەی خۆیان هەیە و خانمان دەتوانن هەر یەكە لە جۆرە جلەكان بپۆشن بەبێ ئەوەی جلێكی دیاری كراو ببێتە مۆدەی ئەو سەردەمە، بۆ زستانی ئەوساڵ، چەندین جۆرە دەستە جل ئامادەكراوە و كە بەجۆرێك لە گشت جۆرە ڕەنگەكانە، دەستە جلەكانیش پێكهاتەكانی ئەوانەن: جلوبەرگی سەرەوە و خوارەوە، جەنتای دەست، چاویلكە، پێڵاو، بازنگ و ملوانكە، قردێلەی مل، پشتێن، كاتژمێری دەست، تۆقەی قژ. هەر یەكە لەو كەرەستانە بە جوانییەكی گەورەوە خۆی دەنوێنێ بە تایبەت كاتێك شێوە و ڕەنگەكانیان گونجاو دەبێ لەگەڵ كەرەستەكانی دیكەی دەستە جلەكە.
Top