پەردەكان زیاتر دیكۆری ماڵەكەت ڕازاوەتر دەكات

پەردەكان زیاتر دیكۆری ماڵەكەت ڕازاوەتر دەكات
گشت شوێنێكی ماڵ، پێویستی بە جوانكاری و كاری تازە هەیە، ئەمەش وادەكات كە كەرەستە پێویستەكان ئامادەكاری بۆ بكرێ و بە مەبەستی زیاتر ڕازاندنەوە و گرنگی دان بە دیكۆرەكان، لە ماڵدا، هەر بەشێك دەبێ وردەكاری بۆ دیكۆر و جوانكردنی دابین بكرێ، بە تایبەت ئەو شوێنانەی لەبەرچاوانن و دیمەنێكی ڕازاوەشی هەیە، یەكێك لەو بەشە گرنگانە، بریتییە لە پەردەی پەنجەرەكان، بەگوێرەی دیكۆرەكانی ماڵ، تایبەتمەندی خۆی هەیە و ئەمەش وادەكات لە نوێكاری و كاری تازەوە نەوەستێ و دیمەنیشی زیاتر جێگەی بایەخ دان بێ، بەهۆی ئەوەی لە گشت ژوورەكانی ماڵدا پەنجەرە هەیە، بێگومان پەنجەرەكانیش بەبێ پەردەوە نابێ، بۆیە دانانی پەردەكان یەكێكە لە گرنگترین هەنگاوەكان بۆ جوانی دیكۆری ماڵ، بەڵام دەبێ پەردەكان هەر یەكە بە گوێرەی ئەو شوێنەوە بێ كە پەنجەرەكەی لێوە دانراوە، پەردەكان شێوازیان هەر یەكە جیاوازە لەوەی دیكە، ئەمەش لە ڕەنگ و نەخش و درێژی و هەر یەكە لەكاری جوانەوە دیار دەبێ، زیاتر هەوڵبدەن پەردەكان بە شێوەیەكی گەورە و كراوە بێ، چونكە لەو ڕوانگەوە مانای جوانتر و زیاتری پێوە دەردەكەوێ.
Top