جوانی كراسە درێژەكان بە ڕەنگی ڕەشەوە

جوانی كراسە درێژەكان بە ڕەنگی ڕەشەوە
جلوبەرگ لەگەڵ ئەوەی بە بەردەوام لە پێشكەوتن دایە، بەڵام هەندێكیان پارێزگاری لە مۆدەكانی خۆی كردووە و هەردەم بە جلێكی ڕازاوە و جوانەوە دادەنرێ، لێرەدا شێوازی جلەكان تایبەتمەندی خۆی دەنوێنێ، گرنگی جلوبەرگ لەوەدایە كاتێك ئەو جۆرە جلە لەگەڵ جەستەی ئەو خانمە بگونجێ كە دەیپۆشێ، ئەمەش بەپێی ئەو جۆرە ڕەنگ و مۆدە و قیاسەی كە بۆی دادەنرێ، چونكە هەریەك لەوانە هەڵەیەكی هەبێ، جوانی ئەو جلە دەرناكەوێ و دەشێوێنرێ، یەكێك لەو جلە تازانەی كە ساڵانێكە دەركەوتووە یان زیاتر بڵێین لە بواری مۆدەكانەوە گرنگی پێدەدرێ، ئەویش كراسی درێژە كە بە (عەبا) ناسراوە بە شێوە گشتییەكەی، كراسی لەم جۆرە مۆدەیەكی جوانە و تەنانەت گەورەیی و خانمایەتی بەو كەسە دەبەخشێ كاتێك دەیپۆشێ، جوانی كراسی درێژ لەو هێمایەیە كاتێك لە درێژی و كراوەیی و سادەیی كراسەكە دەردەكەوێ، چونكە جلێكە سەرتاپای جەستە دەگرێـتەوە تاوەكو خوارەوە، زیاتر لە ڕەنگی ڕەش دەنەخشێنرێ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگی جوانیی كراسەكە زیاتر دەكات.
Top