پوولی كوردستان

پوولی كوردستان
كوردیش وەك هەر نەتەوەك لە جیهاندا خاوەن بیروڕا و تایبەتمەندی خۆیەتی، دەبێ لەگشت لایەنەكانی ژیان، بە تایبەت ئەوانەی تایبەتن بە كاروباری خەڵك و بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانیان، یەكێك لەو شتە بچووكانەی كە بۆ كاری بەڵگەنامە و كاری میری بەكاردەهێنرێ، بریتییە لە (پوول)، ئەویش پەڕێكی بچووكە و وێنەیەكی لەسەرە و هێما لە شتێكی ئەو وڵاتە دەكات كە لێوەی بەكاردەهێنرێ، ئەو پوولە بەرامبەر بڕە پارەیەكی كەمە، وەك ڕسومات بەكاردەهێنرێ لەكاتی مامەڵە فەرمی و میرییەكان كاتێك هاووڵاتیان بەكاری دەهێنن، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەك حكومەتێكی پێشكەوتوو لەم لایەنە كاری كردووە و ساڵانە چەندین جۆرە پوول بەشێوازی تازە و جوان ئامادەكات، كە مانای ئەو وێنانەی سەر پوولەكانیش گوزارشت لە كەسایەتییەكی كورد یان شوێنێكی كوردستان دەكات، ئەم چەند پوولەش نموونەی ئەو قسانەی سەرەوەن كە وێنەی چەندین سەركردە و شێوە وكەلتوری كوردی پێوە دیارە.
Top