ئیبن مستەوفی بناسە!

ئیبن مستەوفی بناسە!
زۆر جار ڕێگەمان دەكەوێتە قەڵاتی هەولێر كە مێژوویەكی دێرینی هەیە، لە سەرەتای چوونە ژوورەوەیدا دەرگای یەكەمی قەڵا پەیكەری پیاوێك دانراوە كە كتێبێكی لە دەستە، ئەویش (ئیبن مستوفی)یە، ئێمەش بە پێویستمان زانی كە باس لەو پیاوە بكەین تاوەكو گشت كەسێك ئاشنای ئەو كەڵە پیاوە بێ، ئیبن مستەوفی ناوی (موبارەكی كوڕی ئەحمەدی شەرەفەدین)ە و ناسراوە بە (ئیبن مستەوفی) لە ساڵی (1169) زایینی لە قەڵای هەولێر لە دایك بووە، پیاوێكی مێژوونووس و زمانەوانی بووە، لە سەردەمی سوڵتان موزەفەرییە وەزیری هەولێر بووە، لە بواری مێژوو و ئەدەب و زمان بەرهەمەكانی نووسیوەتەوە و یەكێك لە گرنگترین بەرهەمەكانی كتێبی (مێژووی هەولێر) بووە كە لە (4) بەرگدا نووسراوە.
Top