هەگبەی ڕۆژنامەگەری كوردی رۆژنامەی (ژیان)

هەگبەی ڕۆژنامەگەری كوردی رۆژنامەی (ژیان)
ئامادەكردنی : جەمال خەزنەدار
ژیان ئەم غەزەتەیەیە، غەزەتێكی سیاسی، ئەدەبی، كۆمەڵایەتی بوو هەفتەی جارێك دەردەچوو لە سلێمانی و لە ساڵی (1926) و ژمارە (1)یەكی لە ڕۆژی 21ی كانوونی دووەمی ساڵی 1926 بە (4) لاپەڕەی ڕەش و سپی بە قەوارەی (20×31 سم) بە دیالێكتی كرمانجی خواروو (سۆرانی) و بە ئەلف و بێی كوردی لە عەرەبی و ئارامی داهێنراو، لە چاپخانەی بەلەدییە چاپكراوە.
نوسخەی بە عانەیەك بووە، ڕێكلام كردن لەم ڕۆژنامەیە بۆ هەر دێڕێك بە 6 عانە بووە، بۆ خوێندنی زمانی كوردی و دانانی پرۆگرامێك بۆ مەعاریفی كوردی، ڕۆژنامەی ژیان داوا لە مەبعوسانی كورد لە پەرلەمانی عێراق دەكات، كە بەم شێوەیە بڵاوكرابۆوە:
(ئیسترحام ئەكەین و ئەپاڕێینەوە و تەلەبی دوو شتی گەورە و پێویست و و نازك ئەكەین، (پرۆگرامێك بۆ مەعاریفی كوردی، دارئەلموعەلمینێكی كوردی)، هەردووكیان بۆ قەومی كورد ئیمڕۆ زۆر زۆر پێویست و موهمیە، زۆر گەورەیە. مەعاریف بێ پرۆگرام و ئوسوول نابێ، مەدارسیش بێ مامۆستا نابێ)!.
Top