ستایلە تازەكانی كراسی بووكێنی بۆ (2012)

ستایلە تازەكانی كراسی بووكێنی بۆ (2012)
مۆدەی جلەكان لەگەڵ هەر ستایل و دیزانێكی تازەتر گۆڕانكاری بەسەردادێ و ئیتر لەمۆدە تازەكانەوە دەست پێدەكات و بەرەو شێوازی تازە هەنگاو دەنێت، بەمەش دەبێ لەگەڵ ستایلە تازەكان ڕێگە بگرین و لەكاری تازەی مۆدەكان خۆمان بێبەش نەكەین، لەو ڕوانگەیەوە دەكرێ لە تازەگەری مۆدەكان هەنگاوێكی گەورە، لە كاتێكدا مۆدەكانیش بەپێی جوانی و دیزانە گونجاوەكان كاری لەسەر دەكرێت، یەكێك لەو جلانەی كە زیاتر تازەگەری و نوێكاری بۆ دەكرێ، بریتییە لە جلی بووك، لەگەڵ ئەوەی گونجاو و كراوەیە، ئەمەش بەهۆی ئەو جوانییەی و تەنانەت مۆدەیەكە پێویستە لەسەرشێوازی تازەی بەردەوام بێ، ئەمەش بەمەبەستی زیاتر خزمەت كردنی جوانی خانمان و پەرەپێدان بەو خانمانەی لە ڕۆژی ئاهەنگ وەك شاجوانێك دەردەكەون و تاگرنگترین ڕۆژ بێ لە ژیانیادا، بۆیە بۆ تازە مۆدەكانی ئەو جلە، چەند شێوازێكی تازە دەركەوتووە، ئەمەش مۆدەی ساڵی 2012 دەبێ كە شێوەیەكی جوان و بە نەخشی هەیە، شێوەی سەرەوەی تەسكە و لە خوارەوە بە شێوەیەكی فراوان كراوەترە و ئەمەش وادەكات كە ئەو بووكەی وابێت، وەك شازادەیەك دەریبخات، دوو شێوازی هەیە ئەوانیش: سەرەوەی كراوە و شێوەی دیكەشی بە تاڵە و دەكەوێتە سەر شان.
Top