رەنگی وەنەوشەیی جوانترین رەنگە بۆ پشت چاوەكان
December 1, 2011
رەنگا و ڕەنگ
شێوازی ماكیاژەكان جیاوازی هەیە لە شێوازێك بۆ شێوازێكی دیكە، ئەمەش بەگوێرەی ڕەنگەكانەوە زیاتر دەردەكەوێ، چونكە ڕەنگی ماكیاژ گرنگی و جوانی ماكیاژەكە دەردەخات، ئەمەش لە كاتێكدا دەبێ ئاگاداری جۆری ئەو ڕەنگە بین كاتێك بۆ ماكیاژ بەكاری دەهێنین، لەم ڕێگەیەوە دەكرێ شایستەترین ڕەنگ بۆ ئەو وەرزە هەڵبژێرین ئەویش ڕەنگی وەنەوشەییە، كە تاكە ڕەنگە لەگەڵ ڕەنگی ماكیاژ و رەنگی پشت چاوەكان گونجاوترین و ناسكترین جوانی ببەخشێ.