ئێكسسوارەكان جوانییەكی هێمن دەبەخشن

ئێكسسوارەكان جوانییەكی هێمن دەبەخشن
هەر جۆرە ئێكسسوارێك دیمەنێكی ڕازاوە و جوانی هەیە، بە تایبەت ئەوانەی لەو شوێنانە دەپۆشرێن كە هەردەم بەرچاون، لە ڕێگەی ئەو جۆرە ئێكسسوارانەوە دیمەنێكی كراوەمان دەست دەكەوێ، ئەمەش بە گوێرەی شێوازی ئێكسسوار و ئەو شوێنەی لێوەی دەپۆشرێ گۆڕانی بەسەر دادێ و دیمەنێكی دیكەی دەبێ، هەندێك لە ئێكسسوارەكان بە بەردەوام دیارن و لەبەرچاون، وەك بازنگ و ئێكسسوارەكانی دەست، ئەمەش بۆ ڕازاندنەوە و جوانی دەستە، جۆرە ئێكسسوارێك هەمان شێوەی بازنگی هەیە، بەڵام لەشێوەی زنجیرە و لە دەست دەخرێت، یان لە مل دەخرێ، ئەمەش وەك ئێكسسوارێكی دیمەنێكی خاو و جوانی هەیە، بە تایبەت ئەوانەی زنجیرێكی كراوە و بە نەخشیان هەیە، ئەو جۆرە ئێكسسوارە دەكرێ بە تەنیا لە مل و دەست بخرێ، لەگەڵ ئەوەی دیمەنێكی جوانی هەیە، تەنانەت دەكرێ لەگەڵ ڕەنگ و ستایلی جلەكان یەكبخرێن ئەمەش بۆ زیاتر ڕازاندنەوە و گونجاوكردنی مۆدەی ئێكسسوار و جلەكان.
Top