تازەگەری و نوێكاری لەكراسە كوردییەكاندا

تازەگەری و نوێكاری لەكراسە كوردییەكاندا
یەكێك لەگرنگترین بوارەكانی جوانكاری كوردی ئەوەیە كە ماوە ماوە گۆڕانكاری و تازەگەری لەنێو مۆدەكانیاندا بەدی دەكرێ، ئەمەش بەواتای نوێكاری لەدیزاین و شێواز و ستایلەكانی دەكرێ، كە ئەوەش یەكێكە لەگرنگترین هەنگاوەكانی جوانكاری كە بەشێوازێكی تازە و بەردەوام بێ لە چاو مۆدەی پێشتر و بەرەو شتی تازەوە هەنگاو بنێ، كراسی كوردی وەكو لەشێوە كۆنەكانیشیەوە دیارە بیر لە جوانی شێواز و ڕازاوەیی و سەرنجڕاكێشی كراوەتەوە تا بەئەمڕۆش دەگات كاری تازەی بەسەردا دێت و ستایل و مۆدەی تازەی لەسەردا دێتە كایەوە، وەكو مۆدەكانی: كەوێ و سەڵتە – كراسی كوردی، تازەترین مۆدەی ئێستای كراسی كوردی بریتییە لەكراسی كوردی سادە كە بەپوولەكە دەڕازێنرێتەوە، تازەگەری لەمۆدەی كراسی كوردی زیاتر لەلایەن دیزانەرانی بواری جوانكاری لەوڵاتانی ئەوروپاوە دەكرێ، لەكوردستانیش كاری لەسەر كراوە، بەڵام شێوازی كۆنی خۆی لەدەست نەداوە و لەسەر هەمان ستایلی پێشوو تازەگەری بۆ كراوە، ئەوانەش چەندین مۆدەی تازەن لەكراسی كوردیدا بۆ زستانی ساڵی 2011 و بەهاری تازە 2012.
Top