گوارە دوو ڕەنگیەكان

گوارە دوو ڕەنگیەكان
جوانی ئێكسسوارەكان لە شێوە و ڕەنگەكەیەتی، كە دەتوانین لە ئێكسسوارێكی سادەوە گەورەترین جوانی لێوە دروست بكەین، ئەمەش كاتێك لە ڕێگەی گونجاوبوونی ئێكسسوارەكەیە لەگەڵ مۆدەی جلەكان یان ڕەنگی ماكیاژ و ڕەنگەكانی ڕووخسار، یەكێك لەبچووكترین ئێكسسوارەكان بریتییە لە (گوارە) بچووكەكان، ئەوانەی شێوەیەكی بچووك و ڕازاوەیان هەیە، ئەمەش كاتێك بەهۆی ئەو قەبارە خنجیلانەوە گەورەترین جوانی دەبەخشێ، شێوازی گوارەكان بەشێوە ناسكەكەیەوە دەكرێ هاوشێوەی دیمەنی ماكیاژ و ڕووخسار كراوەیی خۆی بگونجێنێ، گونجاوترین جۆری گوارەكان ئەوانەن لەدوو ڕەنگ پێكهاتوون، ڕەنگێكی بریتییە لە زنجیرەكەی كە دەكەوێتە سەر گوێچكە و ئەوەی دیكەش شێوە بچووكەكەیە كە دەكەوێتە خوارەوە و لە ڕەنگێكی دیكە دەبێ، ئەمەش یەكێك دەبێ لەجوانترین گوارەكان و بەشێوەی دوو ڕەنگەكەیەوە دیمەنێكی سەرنجڕاكێش دەردەخات و شایستەی سەیركردنن و لەگەڵ شێوازی جلەكان و ماكیاژی ڕووخسار خۆی دەنوێنێ.
Top