هەڵپەركێ و شایی كوردی

هەڵپەركێ و  شایی كوردی
هەڵپەركێ چەند جووڵەیەكی ڕێكخراو و بەدوای یەكەوە دووبارە دەبێـتەوە، هەر نەتەوە و هۆزێك جۆرە سەما و هەڵپەركێییەكی تایبەت بەخۆیان هەیە، كوردیش وەك یەكێك لەنەتەوەكانی جیهان، چەندین جۆرە هەڵپەركێ و شایی تایبەت بەخۆی هەیە، ئەمەش لەكاتە خۆشەكان و بۆنە تایبەتەكاندا كوڕان و كچان و گەورە و بچووك، دەستی یەكتر دەگرن و شایی و بەزمی خۆیان دەكەن، لەشاییدا تەنیا ئەوەیە دیمەنێكی جوان پێشكەش بكەی بەجووڵە و هەنگاوە جوانەكان، ئەو شایی و هەڵپەڕكێیانەی لەناو كوردا بەناوبانگە بریتییە لە: شایی (یەك پێ - سێ پێ – شایی دوو پێ كە بەشایی سلێمانی ناسراوە – شایی شێخانی - شایی گەڕانەوە – شایی هەورامی)، شتێكی گرنگ لەشایی كوردیدا هەیە، ئەویش ئەوەیە لەسەرەتای شایی بێ، پێی دەڵێن (سەرچۆپی) كە پەڕۆكێك بەدەستەوە دەگرێ و دەیهەژێنێ و ئەوەی كۆتایی شاییش پێی دەڵێن (گاوانی) كە ئەویش وەكو ئەوەی سەرچۆپی بە پەڕۆكێك كۆتایی بەڕیزەكان دەهێنێ، بەم دواییە چەندین جۆرە شایی و نمایشی تازە دەركەوتووە و ئەمەش دەبێتە شاییە مۆدێرەنەكان لەهەڵپەركێ و شایی كوردی.
Top