یەكەمین ئوتۆمبێل لە عێراق و كوردستان

یەكەمین ئوتۆمبێل لە عێراق و كوردستان
ئوتۆمبێل لەگەڵ ئەوەی مێژوویەكی ئەوەندە كۆنی نییە، پێشتر لە ساڵانی نێوان1870 تا 1890 دروست كراوە، ئەوكاتە رێژەیەكی كەم لە ئوتۆمبێل هەبووە و ئیتر هەر یەكە تایبەت بە سەركردە و پیاوانی دەوڵمەند بووە، ئەمەش وایكردووە كە رێژەیەكی كەم بێتە رۆژهەڵات و بۆیە مێژووی یەكەم ئوتۆمبێل لە عێراق و كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ هاتنی هێزەكانی بەریتانیا بۆ عێراق و كوردستان ئەوەش لە ساڵی (1922) یەكەمین ئوتۆمبێل هاتۆتە ناو عێراق و كوردستانەوە، هاتنی ئەو ئوتۆمبێلەش لەلایەن ئینگلیزەكانەوە بووە بۆ هاتوچۆ پیاسە و گەڕانیان بەناو ئەو وڵاتەدا.
Top