دەستەوانە مۆدەیەكی تازە لە كراسی خانمانی بووك

دەستەوانە مۆدەیەكی تازە لە كراسی خانمانی بووك
كەرەستەكانی خانمی بووك بەگشت شێوازەكانەوە جێگەی بایەخ و گرنگی پێدانن، تەنانەت لەكاتی ئامادەكردنی خانمی بووك هەر بەشێك دەركەوتنی خۆی بۆ دەبێ و لەم لایەنەدا ئاگاداربوون لەكەرەستە سادەكان هەنگاوێكە بۆ بەخشینی جوانییەكی ڕەها بەجلوبەرگی بووكەوە، لەكاتێكدا چەندین كەرەستە و ئێكسسوار لەگەڵ جلی بووك ئامادە دەكرێ، بەڵام یەكێك لەو بەشانە كە پێشووتر فەرامۆش كرابوو، ئەمڕۆ مۆدەكەی سەرهەڵدەداتەوە، ئەویش دەستەوانەی دەستی بووكە. لەگەڵ ئەوەی بەشێكی بچووكە لەكەرەستەكانی جلوبەرگی بووك، بەڵام بەجوانییەكی ڕازاوەوە خۆی دەنوێنێ، ئەمەش دەبێ لەرێگەی دانانی ئەو دەستەوانانە كە بەجۆرێك لەجۆرەكان ڕازاوە بێ، وا دەكات دیمەنی دەستی بووك شیاوتر لەوەی خانمی بووك بێ دەستەوانە بێ، زیاتر نەخشی گەورە لەسەر دەستەوانەكان دادەنرێ، بۆ ئەوەی نەخشەكان هاوشێوەی كراسەكە بێ و بەیەكەوە دەربكەون.
Top