گێرەكردن بــە جەنجەڕ!

گێرەكردن بــە جەنجەڕ!
ئامادەكردنی : رەوەند بەختیار
گێره کردن بەجەنجەڕ، لە پێشوودا دانیشتووانی گوند و شارەكان بۆ جیاكردنەوەی دانەوێڵە لەو بەشەی كە دوورنەی بۆ كراوە بەداس و دەست، دوو ئاژەڵیان دەهێناو کۆپەرانیان دادەنایەسەر ملی هەردوو ئاژەڵەکان و نیریان تێ دەخست و مژانەیان لێ قایم دەکرد، ئەمەش بۆ ئەوەی بەتوندی كارەكە بكەن بەبێ ئەوەی كێشەیان بۆ دروست بێ، دواتر لەقۆڵی جەنجەڕەكەیان دەخست و لەگەڵ ئێسترەكان یان گوێدرێژ دەخسترا و ئیتر یەكێك لەسەر جەنجەڕەكە دەبوو و كاری سووڕانی ئاژەڵەكانی دەكرد بۆ ئەوەی جەنجەڕەكە زیاتر قورس بێ بۆ ئەوەی بەجوانی دانەوێڵەكە بهاڕێت و قوڕسایی بخاتە سەر دانەوێڵەكان، ئەمەو دواتر قشرەكەی دەمایەوە و بەشەنە كاری شەنەبایان بۆی دەكرد و ئیتر دانەوێڵەکه دەکەوێته لایەک ئەوەی دەمێنێ کایەكەیە كە لەلایەكی دیكە یان لە ژێرەوە دەمێنێتەوە.
Top