تۆقەكان شێوازێك لە جوانكاری بۆ قژ

تۆقەكان شێوازێك لە جوانكاری بۆ قژ
گرنگیدان بەقژ و شێوازی بەستنی دەكەوێتە ئەستۆی خانمان كە چ جۆرە بەستنێك بۆ قژیان ئامادە دەكەن، یان كاری بۆ دەكەن، لەكاتێكدا هەرچەندە قژ بەمۆدەیەكی جوان تەسریحەی بۆ بكرێ یان ببڕێ، ئەگەر بەشێوازێكی جوان نەبەسترێ، ئەوە شێوازی جوانییەكەی لەدەست دەدات و دیمەنی جوانییەكەی دەرناخات، بۆیە لێرەدا ڕۆڵی تەوقەكان جێگەی جوانی قژ دەگرنەوە و كە هەم دیكۆرێكە بۆ جوانكاری قژ و هەروەها بۆ بەستنیش بەكاردەهێنرێ، مۆدەی تۆقەكانیش جیاوازیان هەیە لەگەڵ یەكتر بەجۆرێك هەر مۆدەیەك بەشێوازێكی ڕازاوە جوانی خۆی هەیە و دەبێتە یەكێك لەئێكسسوارەكان كە جێگەی دیمەنێكی بەنەخشی هەبێ، تۆقەكان دەكرێ لەشێوەی بچووك یان شێوە كلاسیكیە بازنەییەكەدا بن، ئەمەش وادەكات كە شێوازی كۆنی خۆی لەدەست نەدات و زیاتر بەو ستایلە دەربكەوێ، ئەمەش لەكاتێكدایە كە جوانترین دیمەنەكانی لێوە بەدی دەكرێ، بەتایبەت كاتێك ڕەنگەكانی هاوڕەنگی قژ یان جلەكە دەبێ.
Top