دۆڵمە خۆشەویستی ئافرەتان و دوژمنی پیاوان

دۆڵمە خۆشەویستی ئافرەتان و دوژمنی پیاوان
دۆڵمە خواردنێكی كوردەوارییە و لە سەردەمێكی كۆنەوە بیرۆكەی بۆ دانراوە و لەلایەن خانمانی كوردەوە ئامادە دەكرێ، كە كۆمەڵە شتێكە بەسەر یەكەوە دادەنرێ و دەبێتە خواردنێكی بەتام و خۆش، زیاتر هەولێرییەكان بە وەستای دۆڵمە بەناوبانگن، كە كاتێك باسی دۆڵمە دەكرێ، یەكسەر ناوی هەولێرییەكان دێ، بە هەولێری و توركمانی پێی دەگوترێ (یاپراخ) كە زیاتر كەركوكییەكانیش ئەو ناوە بەكاردەهێنن، ئەوەی سەیرە گشت ڕەگەزێكی ئافرەت و كچ حەز بە دۆڵمە دەكەن، زیاتریش پیاوان ڕقیان لە دۆڵمە دەبێتەوە، قسەیەك هەیە دەڵێن: بۆیە ئافرەتان حەز بە دۆڵمە دەكەن، چونكە تێكەڵە و ئافرەتیش حەز بە تەنیا شتێك ناكات، یان دەڵێن: دۆڵمە لەسەر سینییەك دادەنرێ و ئیتر پێویست ناكات قاپ و شتی بۆ دابنرێ و لە كۆتایی خواردنی دۆڵمە ئافرەتان ماندوو نابن بە شووشتنی قاپەوە، تەنیا سنییەكە دەشۆن. دۆڵمەی هەولێری بە ترشی و تیژی بەناوبانگە، كە زیاتر بە سڵق و گەڵای مێوەوە دروست دەكرێ.
Top