ئاشق بەند گەورەترین و بە بەهاترین ئێكسسواری كوردەواری

ئاشق بەند گەورەترین و بە بەهاترین ئێكسسواری كوردەواری
ئاشق بەند یەكێكە لەو ئێكسسوارە كوردیانەی كە جێگەی جوانی و بایەخێكی گرنگی هەیە لە بواری جوانكاری كوردی و مۆدەكۆنەكانی ئێكسسوارەكانی پێشوو خانمانی كورد بە سینگیان هەڵدەواسی، ئاشەق بەند شێوە و دیمەنێكی جوانی هەیە، كە لە زنجیرێكی گەورە پێكدێ بە نەخش و پارچەی گەورە تا خوارەوە دێ، لە خوارەوەش بەشێكی گرنگی دیكەی هەیە، كە بەندی پێدەگوترێ و ئەویش بەشە زۆرەكەی دەگرێ و شێوەی لاكێشەییە، ئاشق بەند لەسەر جلی كوردی دەپۆشرێ و كە دیمەنێكی ڕازاوە و جوان بە سینگی خانمانی كوردەوە دەبەخشێ، لێرەشدا دەتوانین كارێكی وا بكەین دیمەنی ئاشەق بەند ڕازاوەتر بێ، ئەویش بە دانانی جۆرە جلێك كە ڕەنگەكەی لەگەڵ ڕەنگی ئاشق بەند بگونجێ و دیمەنێكی ڕازاوە و كراوە بۆخۆی دابین بكات، یەكێك لە جوانترین بەشەكانی ئاشق بەند بریتییە لەو چەند لیرەیەی كە لە بەشی خوارەوە دەخسترێ و ئەویش جوانترین دیمەنی دەبێ.
ئێكسسواراتی جوجو- هەولێر
ئێكسسوار بۆ گشت خانمێك دەبێ و هەر یەكە بە پێی خواست و ویستی خۆیەوە دەیپۆشێ، تەنانەت بە دیمەنێكی ڕازاوەش دەردەكەوێ لە كاتێكدا هەر ئێكسسوارێك بە مانای خۆی جوانكاری و كاری تازەی بۆ دادەنرێ، لێرەدا باس لە ئەنگوستیلەكان دەكەین كە زیاتر لە كوردستان باون و كچانیش لە پەنجەیان دەكەن، وەك كەرەستەیەكی جوانكاری سەرسامی كەسانی دیكە ڕادەكێشن، ئەو جۆرە ئەنگوستیلانە بە مۆدەی زماك ناسراوە و لە زماكیش دروست دەكرێ، كە دیمەنێكی بە برق و جوان دەبەخشێ، بە جۆرێك لەسەر پەنجەی خانمانەوە بە جوانی دەردەكەوێ، ئەم جۆرە مۆدەیە بەم دواییە داوكارییەكی زۆری هەبووە لەلایەن خانمانی كورد لە كوردستان، شێوەیەكی گەورە و بە نەخشی هەیە، دەكرێ سوود لە جوانی ئەو جۆرە ئێكسسوارە وەربگرین لە كاتێكدا ئێكسسوارەكانی پێشوو مۆدەیان بەسەر چووە و ئەو جۆرە مۆدەیە جێگەی پێشووی گرتۆتەوە، بۆیە دەكرێ سوود لەم جۆرە مۆدەیە وەربگرین تاوەكو دەستێكی ناسك بە ئێكسسوارێكی جوان بڕازێتەوە.
Top