تازەترین ستایلی قژ بۆ خانمانی گەنج

تازەترین ستایلی قژ بۆ خانمانی گەنج
بەهاوكاری جوانكاری كارۆلینا – سلێمانی
ستایلەكان بە چەندین شێوەی جوانەوە مۆدەیەكی ڕازاوە دەردەخەن، ئەمەش دەبێتە یەكێك لە شایستەترین مۆدەكانی قژ و لەلای گشت خانمێكدا جێگەی بایەخ و جوانییە، لێرەدا دەكرێ سوود وەربگرین لە جوانی مۆدە و ستایلە تازەكان، بە گوێرەی ڕازاوەیی و ناسكی دەربكەون، ئەمەش لە كاتێكدا دەبێ كە مۆدە تازەكان دیمەنێكی ڕازاوە دەبەخشن، لەلایەن جوانكاری كاڕۆلیناوە چەند وێنەیەكی جوانمان پێگەیشتووە كە باس لە ستایلێكی تازەی قژ دەكات بۆ كچانی گەنم و تازەپێگەیشتووان، لە كاتێكدا ئەو جۆرە تەسریحەیە وەك ستایلی (ئیمۆ) دەردەكەوێ و جوانییەكی ڕازاوەی هەیە و كچانیش ئەوەندە خەریك ناكات كە كاتێكی زۆر بە قژەكانیانەوە خەریك بكەن، ئەمەش وەك مۆدەیەكی تازەیە و دەكرێ خانمان سوودی لێوە ببینن لە كاتێكدا بە چەندەها مۆدەی تایبەت و ڕازاوە دەردەكەون و كە زۆربەشیان لە ستایلە تازەكانەوە ئامادەدەكرێن و دەبن بە جوانترین دیمەن بۆ كچان و خانمانی لاو.





Top