جلی كوردی و ئێكسسوارە بچووكەكان

جلی كوردی و ئێكسسوارە بچووكەكان
ئێكسسوارەكان لە گشت بەشێكی جوانی جەستەی خانمان جێگەی خۆی دەكاتەوە و دەكرێ سوودێكی گەورەیان لێوە وەربگرین، لە كاتێكدا دەبێ ئێكسسوارەكان بە گشت جۆرەكانیەوە، جێگەی رازاوەیی بێ، كاتێك لەگەڵ هەر مۆدەیەك جیاوازی خۆی نیشان دەدات، یەكێك لەو لایەنانەی كە خانمانی كورد سوودیان لێوە بینیوە، ئەویش بوونی ئێكسسوارەكان وەك مۆری و مەرجان لەسەر جلوبەرگدا، كە جوانییەكی رازاوە و بە نرخ نیشان دەدات و لەگەڵ ئەوەشدا مۆركێكی كوردەواری پێوە دەنەخشێنێ، یەكێك لەو لایەنانە بریتییە لە پێوە كردنی مۆری و مەرجان لە بەشی سەرەوەی یان سەر سینگ و شانەكانی كراسی كوردی، كە دیمەنێكی رەهای هەیە و كاری ئەو ئێكسسوارە بچووكانە بە بریقەكردنی بەشی سەرەوەی دەبێ، بە تایبەت كاتێك لەبەر تیشك دەبێ، ئیتر بریقەكان بە جوانی دیار دەكەون، تەنانەت مۆدەیەكی رازاوەش دادەنێ لەسەر یەكخستنی لەگەڵ جلە كوردییەكە، بەم جۆرە دانانی ئێكسسوارە بچووكەكان، جێگەی جوانی و رازاوەیی دەبن لەسەر جلی كوردی.
Top