كورد بیرۆكەی جـوانی هــەیــە

كورد بیرۆكەی جـوانی هــەیــە
بیرۆكە سەیرەكان لە كاری جوانەوە دەست پێدەكات، یان داهێنانی تاز و شێوازێكی كاریگەرن و دەتوانن بواری پێشكەوتن بەرەو لایەنێكی دیكە ببەن، بەڵام لای خۆمان داهێنانەكان بە كاری پینە و پەڕۆ دەبێ و تەنیا بۆ ئەوەیە كارێك بكەن كە كارەكە جێبەجێ بێ و ئینجا بەهەر شێوازێك بێ، كاتێك وەرزی گەرمایە و ئیتر ئاوی سارد خۆش و بە تام دەبێ، لەم وێنەیە بیرۆكەیەكی سەیر دۆزراتەوە لەوەی چۆن ئاو سارد بكرێ، ئەمەش بەهۆی نەبوونی ئامێری سارد كەرەوە لە یەكێك لە شوێنە گشتییەكان، كە هەڵساون بە دانانی ئاوی خواردنەوە لەناو (دەبە) لەسەر تەڵی پەردە، كە رێك دەكەوێتە ژێر سپلیتەوە، دەیانەوێ بەم جۆرە ئاو سارد بكەن و بیخۆنەوە!
Top