سەیرترین كاری گواستنەوە بە بۆ ئوتۆمبێلە تازەكانەوە

سەیرترین كاری گواستنەوە بە بۆ ئوتۆمبێلە تازەكانەوە
ئوتۆمبێلە تازەكان، بە بەرهەمی تازە و سەرچاوەی ئابووری و هێمایەكی پێشكەوتن دادەنرێن، ئەمەش لە كاتێكدا لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەردا وەك كاڵایەكی ماركەدا دادەنرێ، كەچی وادیارە لە كوردستان گرنگی بەو لایەنە نادرێ و دوور لە هەموو بیرۆكەیەكی پاراستنی ماركە جیهانییەكان بە خواستی سەیرەوە كار بە ئوتۆمبێلە تازەكان دەكرێ، یەكێك لە پێشكەوتوترین كۆمپانیاكانی ئوتۆمبێل دروست كردن بریتییە لە كۆمپانیای (تۆیۆیتا)ی ژاپۆنی، كە چەندین بەرهەمی جوانی هەیە، بەڵام وادیارە لە كوردستان حیساب بۆ ئەو كۆمپانیا زەبەلاحە ناكرێ و ئەوەتا لە ئوتۆمبێلە تازەكانیان كە تۆیۆیتا (پرادۆ و كرۆڵە) كە بە تەكسی كوردستان ناسراوە، بۆتە پێگەی فرۆشتنی شووتی لەسەر پرادۆكە و باركردنی قاز لەسەر سەقفی كرۆڵەكە.

Top