پانكە بۆ جلوبەرگ و پێڵاو

پانكە بۆ جلوبەرگ و پێڵاو
داهێنانە تازەكان كاری جوانی لێوە دەبینرێ و تەنانەت دەتوانن لە ئەركەكانیان سەركەوتوو بن و بەرەو هەنگاوی تازە رێگە بگرن، ئەمەش وادەكات كە بە جۆرێكی تازە رێگە و شوێنی نوێ بگرنە بەر، بۆ داهێنان لە بوارە جیاجیاكانەوە، لەگەڵ وەرزی گەرما خەڵك لە خۆی و جەستەشی بێزار دەبێ بەهۆی گەرما و ئارەقەكردن، بۆیە لە داهێنانە تازەكاندا هاتووە كە لەناو جلوبەرگدا پانكەی فێنك كەرەوە دابنرێ و ئەمەش وادەكات كە هەوای ژوورەوە بگۆڕێ و تاوەكو جەستەی مرۆڤ ئارەقە نەكات، لەوەش سەیرتر، داهێنانی تازە بیرۆكەیان بۆ داناوە و كە پانكە بخرێتە ژێرەوەی پێڵاوەكان كە بتوانێ هەوا و بۆنی ناو پێڵاو بگۆڕێ و مرۆڤ رزگار بكات لە بۆنی پێ و ئارەقەكردنی ناو پێڵاوەكان.
Top