كچانی كورد شایستەن ببن بە شاجوان

كچانی كورد شایستەن ببن بە شاجوان
كچانی كورد هەردەم لە بیرۆكەی جوان و ناسكەوە كاری وا دەكەن، كە جێگەی سەرنجڕاكێشانی گشت لایەنێكە، كارەكانی كچانی كورد، بە داهێنان و كاری تازەن، كە دەتوانن بە كارێكی بچووكەوە دیمەنێكی رازاوە ئەنجام بدەن و هێمایەك ببەخشن بە جوانی خانمانی كورد و كوردستان، ئەو خانمە بەڕێزە لە وێنەكەدا هەڵساوە بە هەڵواسینی ئاڵا و نەخشەی كوردستان لەسەر نێوچەوانی، كە دەبێتە یەكێك لە مۆدە ئێكسسوارەكانی رووخسار، كە لە قژ دەبەسترێ و دەكەوێتە سەر نێوچەوانەوە، مۆدەیەكی جوان و خنجیلانەیە و زیاتریش لە مانای جوانی هەنگاوێكی بوێرە بۆ خۆشەویستی نیشتمان و ئاڵا و نەخەشی كوردستان.
Top