مۆدەكانی وەرزی پاییزیی بۆ ساڵی 2011

مۆدەكانی وەرزی پاییزیی بۆ ساڵی 2011
گۆڕانكاری لە وەرزەكان رێگەیەكە بۆ جیاكاری لە شێواز و مۆدەی تازە لە بواری جوانكاری، زیاتر لەلایەن پسپۆرانی بواری جوانكاری، وەرزی پاییز بە وەرزی مۆدەكان دەزانن، كە لەم وەرزەدا گشت جۆرە جلەكان مۆدەی هەڵدەكەوێ، بەهۆی ئەو كەشە خۆشەی لەو وەرزە بەدی دەكرێ، لە تازەترین مۆدەكانی جلوبەرگ كە لە مانگی داهاتووەوە دەبێتە مۆدەی سەرەكی ستایلەكانی جلوبەرگ لە جیهان بەگشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی، كە لەلایەن دیزاینەری بەناوبانگی لوبنانی (ئیلی صەعب) ئامادەكراوە، شێوازەكان پێوەندیان بە سادەیی و ناسكی هەیە، كە چەندین مۆدەی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و زیاتر تیشك دەخرێتە سەر سادەیی و هاوڕەنگی نێوان جلی سەرەوە و خوارەوە، بە تایبەت لەم وەرزی پاییزی ئەمساڵدا رەنگە (كراسی كورت كە بە فوستان ناسراوە ببێتە شای مۆدەكانی ئەو وەرزە، هەروەها قاتی دوو پارچەی سەروو و خواروو، ئەویش هەڵبژێردراوێكی گرنگە بۆ ئەوەی مۆدەی وەرزی پاییزی ئەمساڵ بێ).
Top