تاتۆی برۆ جوانییەكی مۆدێرن لە بواری جوانكاری

تاتۆی برۆ جوانییەكی مۆدێرن لە بواری جوانكاری
بە هاوكاری جوانكاری كارۆلینا - سلێمانی
مۆدەكانی لە بواری تازەگەری و داهێنان لە جوانكاری و هەنگاوی تازەدا بەرەو چەندین هەڵدێر رۆیشتووە و تەنانەت مۆدەكان ئاوێتەی كاری تازەن، كاتێ خانمان بیر لە كارێكی تازەی بواری جوانكاری دەكەنەوە یان پێویستیان پێ دەبێ، دەكرێ شێوازی جۆراوجۆر بگرنە بەر، یەكێك لە تازەترین مۆدەكانی بواری جوانكاری بریتییە لە تاتۆ كردن، ئەمەش بە سوود وەرگرتن لەم لایەنە كە بۆ دانانی (برۆ و یان تاتۆی نەخۆش و وێنە) لەسەر جەستەدا دادەنرێن، تاتۆ دەكرێ سوودێكی گەورەی لێوە ببینرێ بە تایبەت لە دانانی دیمەنێكی جوان بۆ برۆی چاوەكان، كە شێوازێكی تایبەت و جوان لەخۆ دەگرێ و مۆدەیەكی تایبەتە لە دەرخستنی برۆ، بۆ ئەوانەی كە مووی برۆیان بێ هێزە، یان بۆ هەر گرفتێكی جوانی برۆكان، ئەمەش دەكرێ بە دانانی تاتۆی برۆ، لە شوێنی برۆی راستەقینە و بەمەش بەپێ ئەو خواستنە جوانییەی بۆ برۆكان دادەنرێ، دەكرێ سوودیان لێوە ببینرێ كە دیمەنێكی ناسكیش دبەخشێ و هاوشێوەی برۆی راستەقینە دەبێ، بێگومان دوای ماكیاژ كردن و ئامادەكردن و چاككردن.
Top