ملوانكە تازەكان بۆ وەرزی جوانكاری

ملوانكە تازەكان بۆ وەرزی جوانكاری
ئێكسسوارتی جوجو - هەولێر
لە جوانكاری جوجو لە هەولێرەوە پێمان راگەیانرا، كە تازەترین مۆدە لە ئێكسسوارەكان بەردەوامن و كچانی كوردیش لەسەر ئێكسسوار و مۆدەی تازە ئێكسسوارەكان هەڵدەبژێرن، تەنانەت مۆدەكان بەرەو تازەگەری دەچێ و لەگەڵ ئاوێتە بوونیان بە شێوازی تازە و فەرامۆش نەكردنی مۆدە كلاسیكەكان، كەچی چەندین مۆدەی ئێكسسوار دەبن بە مۆدەی داهاتووی ئەو وەرزە، كە شێواز و دیمەنێكی بە نرخ لە خۆەوە دەگرن، هەندێك جار ئێكسسوارەكان ئەزیەتی پێستی خانمان دەدەن، بە تایبەت ئەوانەی لە جێگەی هەستیار دەخرێن لەونە: ئەڵقە و ئەنگوستیلە، بازنگ و ملوانكە، كاتێك ئەو ئێكسسوارە بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێننەوە، دەبێتە هۆی هەستیار (حساسیە) بوونی ئەو شوێنەی كە ئێكسسوارەكەی لەسەر پۆشراوە، زیاتر ئەوەش لە ملوانكەكان دەردەكەوێ، بۆیە لە مۆدەی تازە ئێكسسواردا هاتووە، كە زنجیرەكان لە ماددەی رەق نەبن، بەڵكو زنجیری ملوانكەكە لە قوماش یان ماددەیەكی دیكەی نەرم دەبێ، وەكو ئەو دوو ملوانكەیە، كە بە هیچ جۆرێك ئازاری پێستی مل نادات و سووری ناكاتەوە.
Top