كفتە خواردنێكی كۆنی كـوردی

كفتە خواردنێكی كۆنی كـوردی
كفتە یەكێكە لەو خواردنە كوردیانەی كە تا ئێستا بە بەردەوامی لەگەڵ بەرەوپێشچوونەكان لە ژەم و خواردنەكان هەر بەردەوامەو میوانی خوانەكانە، كفتەش لە تەنیا جۆرێك و بابەتێك نییە، بەڵكو بە زۆر شێواز و زۆر رێگەو كەرەسە ئامادە دەكرێ كە هەریەك لە ناوچەكان تایبەتمەندی خۆی هەیە، كفتە خواردنێكی كۆن و بەتامە، زیاتر كفتەی كەركوكی بەناوبانگە كە شێوەی بچووكە وەكو شوێنەكانی دیكە نییە، كە پێچەوانەیە و بە گەورەیی دروست دەكرێ، خۆشی كفتە دەكەوێتە سەر دەستی ئەو خانمەی ئامادەی دەكات، هەروەها زیاتر لەسەر جۆری ئەو (بڕووش)ـە دەبێ كە بەكاردەهێنرێ، دەست رەنگینی ئەو خانمە شێواز و تامی كفتەكە دیاری دەكات، كفتە لە كۆندا زیاتر لە وەرزی زستان ئامادە دەكرا، بەمەبەستی ئەوەی خواردنێكی بەهێز و گەرم و گوڕە، كە لە كاتی كاركردنی پیاوانی كورد پێویستیان بە خواردنێكی بەهێز دەبوو، تا زوو برسی و ماندوو نەبن، چارەسەریش بۆ ئەو لایەنە، كفتە بووە و كە هێز و توانایەكی گەورە بە مرۆڤ دەدات.
Top