رەنگە كراوەكان بۆ ماكیاژی خانمانی بووك

رەنگە كراوەكان بۆ ماكیاژی خانمانی بووك
ماكیاژەكان بە چەندین شێوەی جیاواز كاریان لەسەر دەكرێ، بە تایبەت بۆ خانمانی بووك كە دەبێ بە جوانترین و شایستەترین شێوە دەربكەون، ئەمەش دەبێ لەگەڵ جوانی و نەشونمای بووكە خانەوە بگونجێ و تەنانەت بەو شێوەیە كە شێوازی رووخساری خۆی نەشوێنرێ و هەمان شێوەی خۆی بپارێزرێ و تەنانەت جوانتریش بكرێ، مۆدەكانی ماكیاژ لە بوارەكاندا جیاوازیان هەیە، بەهۆی ئەوەی هەر یەكە بە شێوازێك كاری خۆی دەكات، لێرەدا دەبێ ئەم جۆرە ماكیاژە شایستەی جۆری رووخسارەكە بێ و بەمەش دەتوانرێ سوود لە ماكیاژ وەربگرێ و ببێتە یەكێك لە جوانترین مۆدەكانی ماكیاژەكان. لە مۆدەكانی تازەی ماكیاژ كردن، مامەڵە لەگەڵ رەنگە تۆخەكان دەكرێ، وەك: پەمەیی و قاوەیی و سوور، كە هەر سێ لەم رەنگانە دیمەنێكی رازاوە و كراوەی هەیە، كە دەبێتە رێگەیەك بۆ جوانترین ماكیاژی خانمانی بووك، بە تایبەت رەنگی پەمەیی بۆ لێو، بە شای رەنگەكان دادەنرێت.
Top