بازنگی گوڵ بۆ دەستی خانمانی بووك

بازنگی گوڵ بۆ دەستی خانمانی بووك
ئێكسسوارەكان لەچەندین رێگەدا دەردەكەون، تەنانەت لەرێگەی كەرەستەیەكی بچووك جوانییەكی گەورە دەردەكەوێ، بۆیە كاتێك كار لەسەر ئێكسسوارەكان دەكرێ، دەبێتە هۆكارێك بۆ دانانی جوانییەكی تایبەت لە هەر بەشێكی جەستەی خانمان، لێرەدا باسی دەستە گوڵەكانی دەستی خانمانی بووك دەكەین، لەگەڵ ئەو شێوە كلاسیكییەی، كەچی شێوەیەكی دیكەی وەرگرتووە ئەویش لەشێوەی بازنگ دەبێ.

دەستكە گوڵەكان لەدەستی خانمانی بووك دەخرێن، لەگەڵ ئەوەشدا شێوازێكی تایبەت و كراوەی لەخۆ گرتووە، جوانی لەم جۆرەش زیاتر كار دەكاتە سەر جوانی دەستی خانمان، لەگەڵ ئەو شێوازە جوان و سەیرەدا جوانییەكی كراوە و ناسك دەبەخشێ، لە جوانی خانمانی بووك.
Top