چه‌ند كاتژمێرێكی تر ره‌قه به ته‌واوی ڕزگار دەكرێ
هه‌رچه‌نده هێزه هاوپه‌یمانه‌كان پێیان وایه كه ڕزگاربوونی ئه‌م شاره چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ی ده‌وێـت، به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كی هێزی دیموكرات پێی وایه كه زیاتر له 90%ی شاری ره‌قه رزگار بووه، بۆیه هه‌ر چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه‌ی ده‌وێـت.
ماڵپه‌ری (سكای نیوز) راشیگه‌یاندووه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر له 100 چه‌كداری داعش خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كردووه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌ك له ئۆتۆمبیله‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتووته‌نه شاری ره‌قه بۆ بەهاناوه‌هاتنی ئه‌و خێزانانه‌ی له هه‌ندێك له ناوچه گیریان خواردووه.
باسنيوز