ئه‌مریكا له ڕێكخراوى یونیسكۆى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كشایه‌وه
به‌پێی هه‌واڵێكى ئاژانسى (ڕۆیته‌رز) كه له گۆڤارى "فۆرین پۆلسی" تایبه‌تمه‌ند له كاروبارى ئابوورى و سیاسی، وه‌ریگرتووه: "ئه‌مریكا له ڕێكخراوى یونیسكۆ، كشایه‌وه".
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌كاتێكدا ئه‌و بڕیاره‌ى داوه، كه ساڵانه نزیكه‌ى 80 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشێته یونیسكۆ و ئه‌وه‌ش ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر پێنجى بودجه‌ى ساڵانه‌ى ئه‌و ڕێكخراوه.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه ئامانجى ئه‌مریكا له‌و بڕیاره، خه‌رجنه‌كردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه ساڵانه ده‌یبه‌خشێته یونیسكۆ، هه‌روه‌ها به‌پێی گۆڤاره‌كه، ئه‌مریكا پێیوایه بۆچوونێك له ناو ڕێكخراوه‌كه هه‌یه كه دژ به ئیسرائیل كار ده‌كات.
پێده‌چێت له‌دواى كشانه‌وه‌كه، ئه‌مریكا ته‌نها وه‌ك چاودێرێك په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كه‌دا بمێنێت. پێشتریش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند جارێك ڕه‌خنه‌ى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گرتووه.
باسنيوز