وەزیری بەرگری ئێران: ھەڵوێستەکانی ترامپ بەرەو جەنگێکی جیھانییمان دەبات

 وەزیری بەرگری ئێران: ھەڵوێستەکانی ترامپ بەرەو جەنگێکی جیھانییمان دەبات
وەزیری بەرگری ئێران، ئاماژە بەوە دەدات کە ھەڵوێستەکانی سەرۆکی ئەمریکا، بەرەو جەنگێکی جیھانییان دەبات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/10/2017 ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند: "ئێران بەھێزە و ھەوڵەکانی دوژمنان پووچەڵ دەکاتەوە، سوپای پاسدارانی ئێرانی بەھێزترین دامەزراوەیە کە لە ھێڵی پێشەوەی بەرگریدایە دژ بە تیرۆر".

وەزیری بەرگری ئێران، جەختی لەوەش کردەوە کە ھەڵوێستەکانی سەرۆکی ئەمریکا، بەرەو جەنگێکی جیھانییان دەبات و ئامادەشن رووبەڕووی ببنەوە.

ئەو لێدوانەی وەزیری بەرگری ئێران، دوای ئەوە دێت کەوا چاوەڕوان ‌دەکرێت چەند ڕۆژێکی دیکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕای بگەیەنێت کە چیدی پاپەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 پەسند ناکات، ھەروەھا چاوەڕوان دەکرێ ترامپ سزای نوێ بەسەر سوپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی ئێراندا بسەپێنێت.









باسنيوز
Top