په‌رله‌مانی ئێران بۆ تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌دایه
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه داخراوه‌و به‌ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د جواد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تێیدا تاوتوێی دۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
فاتمه زولقه‌در ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راپۆرتێك له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیاره په‌رله‌مانتاران وته‌ی خۆیان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ره‌وشی هه‌رێمه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دژی ئه‌و ریفراندۆمه وه‌ستاونه‌ته‌وه كه رۆژی 25 ی ئه‌یلول له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، بۆ جیابونه‌وه له‌عێراق.
هه‌روه‌ها چه‌ندین جار داوایان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه له‌و هه‌نگاوه پاشه‌كشه‌بكات و جه‌خت له‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
ئێران له‌گه‌ڵ توركیا پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێن به‌رانبه‌ر هه‌رێم بگرنه به‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستی باڵای سیاسی و سه‌ربازی له‌نێوانیان ئه‌نجامدراوه.
خه‌ندان