بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا سعودیه داوای قه‌رز ده‌كات
ئه‌و وڵاته‌ی هه‌میشه پاره ده‌به‌خشییه هاوپه‌یمانه‌كانی و، بۆ كڕینی دۆست و دوورخستنه‌وه‌ی وڵاتان له نه‌یاره‌كانی پاره ئامرازی سه‌ره‌كی به‌رده‌ستی بوو و ئێستاش به‌شێكی زۆری تێچوونی دارایی گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا له‌سه‌ر شانییه‌تی، له مێژووی خۆیدا بۆ یه‌كه‌مجار داوای قه‌رز له سه‌نته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی دارایی ده‌كات.
داڕوخانی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2014، داڕوخانی دارایی و كورتهێنانی بێ وێنه‌ی بوودجه‌ی ته‌واوی وڵاتانی هه‌نارده‌ری نه‌وت به‌دوای خۆیدا هێنا و له ووڵاتانی قه‌رزده‌ره بوون به ووڵاتانی قه‌رزدار و هه‌ندێكیشان له لێواری رووخانی دارایی دان.
سعودییه گه‌وه‌رترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ئۆپیك یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا قه‌واڵه و سه‌نه‌دات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌خاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ قه‌رز له بازاڕی جیهانی وه‌ربگرێت و كورتهێنانی بودجه‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه، كه به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له پێش ناوه‌ڕاستی 2014 كورتی هێناوه.
به‌پێی هه‌واڵیكی ئاژانسی فه‌رمی سعودیه، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ران كردووه بۆ خستنه‌ڕووی سه‌نه‌دات به دۆلار، كه به یه‌كه‌م هه‌وڵی سعودیه بۆ وه‌رگرتنی قه‌رز ئه‌ژمار ده‌كرێت.
شرۆڤه‌كارێكی ئۆكسفۆرد ئیكۆنۆمیك به ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند سه‌نه‌داتی سعودیه ده‌گاته 15 ملیار دۆلار، ئامانجیشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كێشه داراییه‌كانییه‌تی، كه به‌هۆی داڕوخانی نرخی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات دووچاری بووه.
رێژه‌ی قه‌رزی حكومه‌تی سعودیه له ساڵی 2014 بۆ 11.8 ملیار دۆلار به‌رزبووه و تا كۆتایی 2015 گه‌یشته 37.9 ملیار دۆلار.
به‌پێی ئاماری فه‌رمی سعودیه، یه‌ده‌كی دراوی ئه‌و وڵاته له 732 ملیار دۆلار له ساڵی 2014 بۆ 562 ملیار دۆلار له ئابی 2015 كه‌م بووه‌ته‌وه.
كورتهێنانی بودجه‌ی سعودیه له ساڵی 2015 گه‌یشته 98 ملیار دۆلار و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێوشوێنی ده‌ستپێوه‌گرتنی ئابووری بگرێته‌به‌ر، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه دارییه‌كانی بۆ كه‌لوپه‌لی سه‌ره‌كی، كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی وه‌زیره‌كان و ده‌رماڵه‌ی به‌رپرسان.
K24-