گهورهترین كێڵگهی ماددهی هۆشبهر له كوردستان دهستی بهسهرداگیرا
تۆڕهكه لە ھەشت کەس پێكھاتووە و سەرجەمیان خەڵکی بیانین, بەرپرسانی ئاژانسی پاراستن دەڵێن ئەوە یەكەمجارە كێلگەیەكی چاندنی مادەی ھۆشبەر بەو قەبارەیە لە هەولێر ئاشکرا دەکەن.
كوردستان 24 ساتی دەستگیركردنی تۆڕهكه و شوێنی كارەكەیان لە پاكێجێكدا دەخاتە روو.
ئەم كێلگەیە لەلایەن چەند ھاووڵاتيیەكی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان, لە خاوەن زەویيەكی ئەم ناوچەیە بە كرێی گیراوه، ئهوان بهخاوهن زهوییهكهیان گوتووه، لەم زەویەدا كاری كشتوكاڵیت بۆ ئەنجامدەدەم، خێرو بێری بەروبوومە كشتوكاڵییەكە بە نیوەيی لە نێوان خۆماندا بەشی دەكەین، زهوییهكهش دهكهوێته نزیكه ناحیهی بهحركهی سهر به پارێزگای ههولێر.
كەچی بێ ئاگاداری خاوەن كێلگەكە ھەڵساون لە زۆربەی شوێنی ئەم كێلگە كشتوكاڵیيەكه، سەدان شەتل و نەمامی حەشیشیان لێ چاندووه، بە مەزندەی شایهتحاڵەكان, بایی سەد دەفتەر, واتە یەك ملیۆن دۆلار بووە.
بۆ بەدواداچوونی ئۆپراسیۆنەكە سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیم كرد و لەوێ بەرێوەبەری نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەر كەیوان تۆفیقم بینی ئەو گوتی یەكەم جارە حالەتێكی بەم شێوەیە لەھەرێمی كوردستان ببینرێت.
بە گوتەی پسپۆرانی ماددەی ھۆشبەر, ئەم جۆرە رووەكە زیاتر لە چواردە جۆری ماددەی ھۆشبەری لێ بەرھەمدەھێنرێت, ئەمەی ئەوان لەم كێلگەیە بەرھەمھێناوە, لە دوو جۆری ھەرە مەترسیدار بوون, بۆیە ھێزەكانی ئاسایش دەلێن ئێمە بە دەستبەسەرداگرتنی كێلگەكە دەیان ھەزار گەنجی ھەرێمی كوردستانیان لە مەترسی ئەم گرووپە پاراست.
لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیركراوەكان بەردەوامە، بە گووتەی یاساناسێكیش بەپێی ماددەی 14 یاسای سزادانى عێراقی كە تایبەتە بە مامهڵەكردنی ماددەی ھۆشبەر ھەڵسوكەوتیان لەگەڵدا دەكرێت.
K24 -