بۆچی نابێت كۆمارییه‌كان به قسه‌ی ترامپ ده‌نگبده‌ن
ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی دۆناڵد ترامپ, كانديدى كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تی، به گوێی قسه‌كانی ترامپ بكه‌ن، ئه‌وا زیانێكی زۆرییان به‌رده‌كه‌وێت و ره‌نگه كاندیدی كۆمارییه‌كان نه‌گاته كۆشكی سپی.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا، دۆناڵد ترامپ، له ویلایه‌تی فلۆریدا گوتی: "داوا له هه‌موو ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م، رۆژی 28ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر بێنه ده‌ره‌وه له ماڵییه‌كانییان و ده‌نگ به‌من بده‌ن"، به‌ڵام لێره‌دا ترامپ كه‌وتووه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قه‌وه، به‌و پێیه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، رۆژی 8ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر ئه‌نجامده‌ده‌رێت نه‌ك 28.
ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌رانیش به قسه‌ی ترامپ بكه‌ن، ئه‌وا ده‌بێت رۆژی 28ی مانگ بچنه ده‌نگدان و ئه‌و كاته‌ش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان كۆتاییان هاتووه و خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانه.
k24-