ئیدریس بالوكان: 4 مانگی دیكه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌گۆڕدرێ
بالوكان له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا، له‌وێدا ره‌خنه‌ی له حكوومه‌ت گرت به‌وه‌ی قه‌یومی خستووه‌ته سه‌ر 28 شاره‌وانی له باكوور، هه‌روه‌ها به نا دیموكرات و نا شه‌فاف وه‌سفی كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ر شتێكی بوێت ده‌یكات به‌بێ ئه‌وه‌ی پرس به كه‌س بكات.
هه‌روه‌ها گوتیشی "به‌دڵنیاییه‌وه 4 تا 5 مانگی دیكه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستەی توركیا لاده‌بات و یه‌كێكی دیكه ده‌خاته شوێنی، چونكه كه‌س نییه پێی بڵێ راوه‌سته".
باسنيوز